یەکگرتوو: بەداخەوە جارێکی دیکە شاهێدی شەڕی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە دەبینەوە


وێستگەنیوز-

 ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند، لەبارەی دوبارە دروستبوونی شەڕ لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە هەڵوێستی ئەوان نارازی بوونە لە چاره‌سه‌ری سەربازی وئەمنی بۆ کێشەکان.

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، بەداخ و نیگه‌رانییه‌وه‌ جارێکی دیکە شاهێدی شەڕی سوپای تورکیا وگەریلاکانی پەکەکە دەبنەوە، بەوبۆنەیەشەوە بۆمبباران وکاولکاری و شه‌هیدبوونی هاوڵاتیانی مەدەنی لەسەرزەمینی هەرێم سەرهەڵدەداتەوە، هەروەها هەموولایەکی ناوخۆ و دەرەکیش جگە لەتەماشاکردن و هەندێ قسەی دوبارە هیچ ناکەن یان هیچیان پی ناکرێت.

ئەوەش هاتوە، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وێڕای نیگەرانی و رەتکردنەوەی ئەم شەرە نابەرامبەرو خوێناوییە، دەخوازن راشکاوانە بەهەمو لایەکی رابگەیەنن .هەڵوێستی نەگۆڕی یەکگرتوو نارازیبوونە لە چاره‌سه‌ری سەربازی و ئەمنی بۆ کێشەکان و  "هەوڵی زۆریشمان داوە بۆ گەیاندن و بەئەنجام گەیاندنی ئەم هەڵوێستە".

یەکگرتوو باسی لەوەشکردوە، خەباتی سەردەم دەبێت سیاسی ومەدەنی بێت و لەناوخۆی وڵاتەوە بێت، هەروەک وەڵامی دەوڵەتیش دەبێت مەدەنی و دیموکراسی و قبوڵكردنی نازی هاوڵاتیان بێت، "ئەم شەڕانە پەرچەکرداری و دووبارە و بێ ئەنجامن، بەزیانی خاک وخەڵکی کوردستانە و نابێت هیچ لایەنێک ئیجازە بەخۆی بداو به‌ناوی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ نه‌هامه‌تی و كاره‌سات بۆ گه‌ل و وڵات به‌رهه‌م بهێنێت".

ئەوەشخراوەتەڕو، مێزی گفتوگۆ و دانوستان لەم سەردەمەدا تەنیا میکانیزم ورێگای بەئەنجامگەیاندنی هەموو پرس ودۆزێکی رەوایە، بەرهەمی کەمی ئەو مێزە لە زۆری دیکە باشتر و بەردەوامترە.


PM:10:16:20/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت