سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی هه‌رێم: كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت

‌بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی

وێستگه‌ نیوزـ

له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چاوی به‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق كه‌وت و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌پێی ده‌ستور كرده‌وه‌.

نوسینگەی‌ سەرۆكایەتی‌ كۆمار لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یرانی 2020، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، چاوی به‌ د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق كه‌وتووه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌، لە كۆبونەوەكه‌ هەردوولا جەختیان لەسەر چارەسەركردنی‌ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی‌ نێوان بەغدا و هەولێر كردوەتەوە، ئەوەش بەپێی‌ دەستور و چوارچێوە یاساییەكان، لەڕێگەی‌ هاریكاری‌ و هەماهەنگی هاوبەش بەشێوەیەك كە مافی‌ سەرجەم عێراقیەكان پارێزراوبێت و دادپەروەری‌ كۆمەڵایەتی‌ بەدی‌ بێت.  
    
لەبه‌شێكی دیكه‌ی كۆبونەوەكەدا باس لە چارەسەر پێویستەكان بۆ دەرچوون لە قەیرانی‌ ئابوری‌ وڵات كراوە، تەئكیدیش لەسەر كاری‌ هاوبەشیی‌ هەموان كراوەته‌وه‌ بۆ ڕوبەڕوبونەوەی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا و رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی‌ و پشتگیری‌كردنی‌ كارمەندانی‌ تەندروستی‌ و ئەمنی‌ بۆ زامنكردنی سەلامەتیی‌ هاوڵاتیان.  
  
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دوو جێگرەکەی‌ سەردانی بەغدایان کرد و پێشتر لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆبوونەوە.


PM:09:27:20/06/2020






ئه‌م بابه‌ته 1864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو