حکومەتی عێراق لەبارەی توانای دابینکردنی موچە زانیاری دەداتە پەرلەمان


وێستگەنیوز-

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ وەزیری دارایی زانیاریی نوێیان لەبارەی کورتهێنانی بودجە، توانای حکومەت بۆ دابیکردنی موچە و رێگاکانی زیادکردنی داهات وەرگرتووە، جەختیش دەکاتەوە کە حکومەت بۆ زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات بژاردەی زۆری لەبەردەستدایە.

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، پرسی قەرز چارەسەرێکی کاتییە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە و لە کاتی پەسەندکردنیدا، لەسەر حکومەت دەکرێتە مەرج کە پڕۆژەیاسای چاکسازی لە دارایی و ئابوری لە 60 رۆژدا رەوانەی پەرلەمان بکات.
 
ئەوەش هاتوە، عەبدولئەمیر عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی دارایی زانیاری تەواوی لەبارەی  کورتهێنانی بودجە، توانای حکومەت بۆ دابیکردنی موچە و رێگاکانی زیادکردنی داهات وەرگرتووە و حکومەت ئامادەیی دەربڕیوە لە ماوەیەکی کەمدا پڕۆژەی چاکسازی دارایی رەوانەی پەرلەمان بکات.

بە گوێرەی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی عێڕاق داوای لە پەرلەمان کردوە رەزامەندی بۆ قەرزکردنی دەرەکی بەبەهای 7 ملیار دۆلار و قەرزی ناوخۆیی بەبەهای نزیکەی 40 ترلیۆن دینار بۆ دابینکردنی موچە و خەرجی دەوڵەت دەرببڕێت.



PM:09:13:20/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو