لەسلێمانی پێنج تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

لەشاری سلێمانی ئەمڕۆ تائێستا پێنج تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ تائێستا پێنج توشبووی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی گیان لەدەستداوە كە بەشێكیان خەڵكی شارۆچكەی چەمچەماڵن.

تائێستا لە هەرێمی كوردستان، سێ هەزار و 273 توشبوو تۆماركراون و هەزار و 319 كەس چاكبونەتەوە و  88ی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە 75 كەسیان لە سلێمانین و 12 كەسیان لە هەولێرن و یەك كەسیان لە هەڵەبجەیە و ئێستاش هەزار و 866 كەس لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنادان.



PM:04:38:20/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت