كتێبێك 200 جۆر باڵندە لە رانیە ئاشکرا دەکات
بەرگی کتێبەکە
وێستگه نیوز ـ
دوای 14 ساڵ كاركردن تیایدا، خه‌لیل عه‌لی، توانی كتێبی باڵنده‌كانی رانیه ته‌واو بكات و رایده‌گه‌یه‌نێت، كتێبه‌كه‌ی 200 باڵنده‌ی جیاوازی سنووره‌كه له خۆ ده‌گرێت.
خه‌لیل كه نووسه‌ری كتێبه‌كه‌یه له‌و باره‌وه ده‌ڵێت:"دوای 14 ساڵ كاركردن توانیم له نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی (غه‌یره ئیختیساسی) كتێبی (باڵنده كێوییه‌كانی رانیه) ببمه‌وه و ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌رشانم بوو به‌جێمهێنا، كه خۆی له پڕۆژه‌یه‌كی مه‌زن ده‌دات و كێوماڵی ناوچه‌ی رانیه ده‌كات له چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی، كه به‌داخه‌وه تا ئێستا له كوردستان ئه‌م جۆره لێكۆڵینه‌وانه كه‌من و هیوادارم جێگه بگرێت".
ئەوەشی وتووە: "ئێستا ئه‌م كتێبه ئاماده‌یه بۆ رێكخستن و دیزاینكردن و دواتریش به‌چاپگه‌یاندنی، كه له‌دوای كتێبی (رووه‌كه سروشتییه‌كانی رانییه)وه ئه‌مه دووه‌م به‌رهه‌ممه، ئه‌م كتێبه به هه‌وڵ و ماندوبونی 14 ساڵ كاركردنی به‌رده‌وام به‌رهه‌م هاتووه (2006 – 2020) هه‌ر له‌گه‌ڕان و سۆراخكردن و به‌دواداچوون، كه ئاسته‌نگ و سه‌رئێشه‌كانی قه‌ت له‌بیر ناكرێن، به‌ڵام خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م كاره وایلێكردم به‌رده‌وامبم و كۆڵ نه‌ده‌م له به‌ئه‌نجام گه‌یاندنیدا".
ئەوەش باس دەکات: "بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش سوودم له به‌شێكی باشی كتێبه نایابه‌كه‌ی كاك (ئه‌حمه‌د به‌حری) (فه‌رهه‌نگی باڵنده) وه‌رگرت بۆ ناوه كوردییه‌كان و زۆر ناوی بۆ یه‌كلاكردمه‌وه‌و رێگه‌یه‌كی زۆر سه‌ختی بۆ كورت كردمه‌وه‌و بارگرانییه‌كی باشیشی له‌سه‌ر شانان لابردم، هه‌روه‌ها كتێبی لێكۆڵه‌ر (جیمس جۆبلینگ) (فه‌رهه‌نگی هیلم بۆ ناوه زانستییه‌كانی باڵنده‌كان) هاوكارێكی باش بوو، تا بتوانم ناوه‌كان له‌ڕووی زانستییه‌وه پۆلێن بكه‌م. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رچاوه ئینگلیزییه‌كان، ئنجا ئه‌ڵمانییه‌كان و دواتریش سویدییه‌كان پاڵپشتێكی به‌هێزبوون بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه".
خه‌لیل عه‌لی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "ئه‌م كتێبه 200 باڵنده‌ی جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت، كه له‌ناوچه‌ی بیتوێن و پشده‌ردا بڵاوبونه‌ته‌وه، یان به كۆچه‌ر‌ی ڕوو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، راسته له‌وانه‌یه ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره گه‌ڵێك قورس بوبێت، به‌ڵام به‌سوود وه‌رگرتن له راوچی و خه‌ڵگی گوند‌و كه‌سانی شاره‌زا له‌و بواره‌دا زانیاری زۆرتر كۆكرایه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مووی كاریگه‌رتر ئه‌وه‌بوو، كه راسته‌وخۆ سه‌ردانی ناوچه‌كه كراوه‌و به‌پێی كه‌ره‌سته‌و شمه‌كی به‌رده‌سته چاودێری ئه‌و ناوچانه‌ش كراوه، كه باڵنده‌كانی لێ نیشته‌جێن له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زیاتر له 500 سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر‌و فره چه‌شن و ئیدی ئه‌مه‌ش وایكرد ئه‌ركی سه‌رشانمان قورس‌تر بكات".
ده‌شڵێت: "له‌م به‌رهه‌مه‌دا هه‌وڵدراوه له رووی ئه‌كادیمییه‌وه بێكه‌م و كورتی بێت و بتوانرێت سوودێكی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی زیاتر هه‌بێت، هه‌رچه‌نده گومانی تێدانییه له ناوچه‌كه‌دا باڵنده‌ی زیاتریش هه‌ن، به‌ڵام هه‌رئه‌وه‌نده پێڕاگه‌یشتم و هه‌رئه‌وه‌نده‌ش له‌توانامدا هه‌بوو، چونكه هه‌ر به‌ڕاستی 14 ساڵ ته‌مه‌نێكه‌و گیانی مرۆڤ ده‌پڕوكێنێت، ئیدی به‌م كاره‌ش هیوادارم توانیبێتم خزمه‌تێك بكه‌م و دواتریش كه‌سانی تر ده‌توانن ئه‌م پڕۆژه‌یه په‌ره پێبده‌ن و پێشی بخه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندتری بكه‌ن. ئه‌م كتێبه له (435) لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره (ئه‌ی فۆر) پێكدێت".
هــ. ر
PM:03:06:20/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت