ئەو تۆمەتبارەی دوو رۆژ هاوسەرەكەی لە گەرماودا كەلەپچە كرد، دەستگیر كرا
تۆمەتبارەکە
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو منداڵی خۆی له گه‌رماو كه‌له‌پچه كردبوو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوی (ف. ف. م) كه توركن، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كردبوو، له كاتی ده‌ستگیركردنیشی، ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌تی پێ بووه.
پۆلیسی هه‌ولێر روونی ده‌كاته‌وه، تۆمه‌تباره‌كه دانی به كرده‌وه‌كه‌یدا ناوه و به پێی مادده‌ی حه‌وتی خێزانی، به‌ندكراوه و رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
هــ. ر
PM:02:11:20/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 14532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت