سلێمانی چاوەڕوانی تەواوبوونی پێنج هەزار نموونەی پشكنینی كۆرۆنایە


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

لەماوەی رابردووەوە تائێستا لەشاری سلێمانی پێنج هەزار پشكنین بۆ گومانلێكراوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و رۆژانە ئەنجامەكان ئاشكرا دەكرێن.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز كە لەسەرچاوەیەكی تەندروستی سلێمانییەوە دەستی كەوتووە، ئەو بڕیارانەی ئەمڕۆی لیژنەی ئۆپەراسیۆن بۆ رووبەڕبوونەوەی كۆرۆنا كارێكی باشبوو، چونكە لەدوای جەژنی رەمەزانەوە تائێستا كە شەپۆلێكی توندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا شاری سلێمانی گرتۆتەوە، پێنج هەزار پشكنین بۆ گومانلێكراوانی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و رۆژانە ئەنجامەكان ئاشكرا دەكرێن، تەندروستی هیوادارە لەو پێنج هەزارە، زۆرینەیان نێگەتیڤ دەربچن و تووشبووی كۆرۆنا نەبن.

تائێستا لە هەرێمی كوردستان، سێ هەزار و 273 توشبوو تۆماركراون و هەزار و 319 كەس چاكبونەتەوە و  88ی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە 75 كەسیان لە سلێمانین و 12 كەسیان لە هەولێرن و یەك كەسیان لە هەڵەبجەیە و ئێستاش هەزار و 866 كەس لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنادان.

لەهەفتەی رابردوودا تەندروستی سلێمانی چەند جارێك داوای لەو چاكبووانەی كۆرۆنا كرد كە ماوەی 14 رۆژیان لەماڵەوە بەسەر بردووە بتوانن بتڵێك خوێن ببەخشن بە تووشبوان بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە سوود لەپلازمای خوێنەكە بۆ تووشبوان وەربگرن.

بەپێی زانیارییەكان لەئێستادا رۆژانە ژمارەیەك لەهاوڵاتیان ئەگەر كەمیش بن بەدەم بانگەوازەكەی تەندروستییەوە رۆیشتوون و خوێن بەتووشبوان دەبەخشن.


PM:02:02:20/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو