بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە

‌د.سەباح هەورامی

وێستگە نیوز-

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەو رێكارانەی ئەوان داوایان كردووە بۆ رووبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لەشارەكانی دیكە جێبەجێ دەكرێن، بەڵام لەشاری سلێمانی وەك پێویست جێبەجێ ناكرێن.

د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەپەیامێكدا ئەمڕۆ رەخنەی لەدانیشتووانی شارەكە گرتووە بەجێبەجێنەكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا و رایگەیاندووە "بەداخەوە ئەو رێكارانەی كە تەندروستی سلێمانی داوایان دەكات لەشارەكانی تری هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت، بەڵام لەشاری سلێمانی وەك پێویست جێبەجێ ناكرێت ئەوەش وایكردووە خەڵكی شارەكانی تر پارێزراوتر بن وەك لەخەڵكی شارەكەی خۆمان كە ئێمە پێشنیازمان بۆ كردوون".

تائێستا لە هەرێمی كوردستان، سێ هەزار و 273 توشبوو تۆماركراون و هەزار و 319 كەس چاكبونەتەوە و  88ی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە 75 كەسیان لە سلێمانین و 12 كەسیان لە هەولێرن و یەك كەسیان لە هەڵەبجەیە و ئێستاش هەزار و 866 كەس لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنادان.


PM:01:23:20/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 11316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو