پسپۆڕێكی ئابوری هۆشداری ده‌دات: قه‌رزی عیراق به‌رزده‌بێته‌وه‌ و دینار له‌لێواری داڕماندایه‌


وێستگه‌ نیوزـ

پسپۆڕێكی ئابوریی عیراق هۆشداری ده‌دات له‌ مه‌ترسیی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كانی سه‌ر عیراق به‌هۆی قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌پێناو دابینكردنی موچه‌ و رایگه‌یاند كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و قه‌رزانه‌ ببێته‌هۆی داڕمانی به‌های دیناری عیراقی.

نه‌بیل موسه‌وی، پسپۆڕی ئابرویی عیراق رایگه‌یاند تاكه‌ چاره‌سه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ داراییه‌كانی عیراق، پته‌وكردنی داهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت و كۆنتڕۆڵكردنی خه‌رجییه‌كان و پاراستنی به‌های دیناری عیراقییه‌.

موسه‌وی پێی وایه‌ كه‌ ده‌ستبردن بۆ یه‌ده‌گی پاره‌ و به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی كورتهێنان له‌ بودجه‌دا زیانَكی زۆری ده‌بێت و هه‌ر لاوازبوونێكی یه‌ده‌گی بیانیی عیراق، كاری گریی خراپی له‌سه‌ر به‌های دینار ده‌بێت.

موسه‌وی پێی وایه‌ كه‌ عیراق پێویستی به‌ چاكسازییه‌كی راسته‌قینه‌ی ئابورییه‌ و ئه‌وه‌ش پێویستی به‌ چاكسازیی سیاسییه‌، ئه‌گه‌ر عیراق وا نه‌كات ئه‌وا وڵات به‌ره‌و نادیار ده‌ڕوات.

وتیشی له‌ به‌رده‌وامبونی ئه‌م قه‌یرانه‌ داراییه‌ی ئێستای عیراقدا، به‌غدا ناچار ده‌بێت بڕیاری قورس بدات و ئه‌و بڕیاره‌ش وا ده‌كات به‌های دیناری عیراقی دابڕمێت.


PM:12:10:20/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت