په‌رله‌مانتارێك: كوه‌یت به‌نیازه به‌نده‌ر فاو لە عیراق بکڕێت
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی عیراق هۆشداریی دا له‌وه‌ی كوه‌یت قه‌یرانی دارایی عیراق قۆرغ بكات و بیه‌وێت به‌وهۆیه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر به‌نده‌ری فاودا ل شاری به‌سره بگرێت.
عالیه نه‌سیف، په‌رله‌مانتاری عیراق هۆشداریی دا له هه‌وڵه‌كانی دوڵه‌تی كوه‌یت بۆ قۆرغكردنی قه‌یرانی دارایی عیراق و رایگه‌یاند كه كوه‌یت هه‌وڵ ده‌دات به‌رامبه‌ر پاره‌كانی كۆنگره‌ی وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش كه شكستی هێناوه، كه‌ناڵه ئاوییه وشكه‌كانی خۆی به به‌نده‌ری فاوه‌وه ببه‌ستێته‌وه.
وتیشی، ئه‌مه به واتایه‌كی تر ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كوه‌یت بیه‌وێت به‌نده‌ری فاو به‌هۆی ئه‌و كۆمه‌كه شكستخواردوه‌وه له عیراق بكڕێت.
نه‌سیف وتیشی "هه‌ر به‌رپرسێك به‌وێت له‌گه‌ڵ كوه‌یت رێك بكه‌وێت و واژوو بۆ فرۆشتنی به‌نده‌ری فاو بكات، ناپاكه و ئه‌و كه‌سه ناپاكی له خه‌ڵك و وڵاته‌كه‌ی ده‌كات".
AM:11:33:20/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت