كاره‌بای دوكان بڕی 21 ملیار دینار قه‌رزی هاوڵاتیانی ده‌ست ده‌كه‌وێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ِێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای دوكان ئاشكرایكرد كه‌ لەماوەی یەك هەفتەدا 21 ملیار دینار قەرزیان له‌ هاوڵاتیان و خاوه‌ن پیشه‌ و كارگه‌كان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌.

له‌لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئەندازیار شێخ عەلا ئەدین حەسەن بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دوكـــان ڕایگەیاند: هەفتەی ڕابردوو كۆی ئەو داهاتەی كۆمان كردۆتەوە لەهاوڵاتیان و كارگەكان و پیشەوەران و كۆمپانیان كە وەك قەرزی كارەبا لایاندا بووە،  لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی دابەش كردنی كارەبای دوكــان 21 ملیار دیناربووە.

وتیشی:  لێخۆشبونی 15% بۆ هۆكارێكی باش بۆ ئەو كارگانەی بڕێكی زۆر پارەیان لابوە كاتێك دەی گەڕێنەوە سود لەو هاوكاریەی حكومەت وەردەگرن.


PM:11:58:19/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو