به‌ڤیدیۆ.. هه‌زاران كه‌س له‌چین نۆره‌یان بۆ پشكینینی كۆرۆنا گرتووه
وێستگه نیوزـ
هه‌زاران هاوڵاتیی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی په‌ككینی پایته‌ختی چین نۆره‌یان گرتووه بۆ ئه‌نجامدانی پشكینینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ڤایرۆسه‌كه دووباره له‌و وڵاته و به‌تایبه‌ت له پایته‌خت سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدۆییدا ده‌ركه‌وتووه كه هه‌زاران دانیشتووی په‌ككینی پایته‌خت له ریزدا وه‌ستاون بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی ڤایرسی كۆرۆنا.
ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كان دوای ئه‌وه دێت كه له دوو رۆژی رابردوودا 20 كه‌س له په‌ككین كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 21 ملیۆن كه‌سه، توشی ڤایرۆسه‌كه بوون و به‌وه‌ش له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ژماره‌ی توشبوان گه‌یشتوه‌ته 158 كه‌س.
چین ڤایرۆسی كۆرۆنای كۆنتڕۆڵ كرد كه سه‌رچاوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی بوو به جیهاندا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی رابردوودا دووباره ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه.
PM:11:48:19/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت