پارێزگاری سلێمانی روونكردنەوە سەبارەت بەقەدەغەی هاتووچۆی تەواو دەدات

‌د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی

وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، قەدەغەی هاتووچۆی تەواو راناگەیەندرێتەوە، بەڵام رۆژانی داهاتوو بڕیار لەسەر داخستنی هەندێك شوێن دەدرێت كە دەبنە مایەی بەریەككەوتن و قەرەباڵغی.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، رۆژانی داهاتوو لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆن بۆ تاوتوێی دۆخی نێو كۆرۆنا كۆدەبنەوە و بڕیاری پێویست سەبارەت بەهەندێك بوار بدەن ئەوەش لەسەر داخوازییە تەندروستییەكان، بەڵام قەدەغەی هاتووچۆی تەواو راناگەیەندرێتەوە، بەڵام چەند شوێنێك دادەخرێن، داواش لەهاوڵاتیان دەكەن خۆیان، خۆیان بپارێزن و خۆیان كەرەنتین بكەن.

سەبارەت بەو شوێنانەی كە دادەخرێن، پارێزگاری سلێمانی روونیكردەوە، هەر شوێنێك ببێتە هۆی بەریەككەوتن و قەرەباڵغی و خۆنەپاراستن دادەخرێت.

تا دێت ئامارەكانی تووشبووان و مردووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەكوردستان و پارێزگای سلێمانی زیاد دەكات، بەجۆرێك تەنها دوێنێ 224 حاڵەتی كۆرۆنا لەكرودستان تۆماركراون و ئاماری گشتیش گەیشتە زیاتر لە سێ هەزار كەس.



AM:11:52:19/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت