فوئاد حسێن: عێراق و ئیمارات لە بواری نەوت و غازدا هەماهەنگی زیاتر دەکەن


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پەیوەندییەکی مێژووی لە نێوان هەردو گەلی عێراق و ئیماراتی عەرەبی یەکگرتودا هەیە و لە داهاتووشدا هەردولا دەتوانن لە بوارەکانی ئابوری، نەوت و غازدا هەماهەنگی زیاتر بکەن.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدوڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات ئەنجامدا و بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی عێرق باسیان لە کاری هاوبەش و هەماهەنگی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کردوە.

ئەوەش هاتوە، فوئاد حسێن سوپاسی پشتیوانییەکانی ئیماراتی کردوە و داوایکردوە کاری هاوبەش بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگیانەی ناوچەکە پێیاندا، هەروەها داوایکردوە هەردولا لە بوارەکانی ئابوری،  نەوت و غازدا هەماهەنگی زیاتر بکەن.


PM:11:29:18/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت