چوار کەسی تر له چه‌مچه‌ماڵ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
چوار تووشبووی تری كۆرۆنا كه سێ پیاو و ئافره‌تێكن له چه‌مچه‌ماڵ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
د. فه‌رهاد مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "دوای پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەتاقیگە دەرکەوت چوار کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە دوو پیاوی تەمەن (54 و 46) و ئافرەتێکی تەمەن 70 ساڵ و کوڕێکی گەنجی تەمەن 19 ساڵە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: دوو لە تووشبووەکان دانیشتووی ناو قەزای چەمچەماڵ و دوانەکەی تریان دانیشتووی ناحیەی تەکییەی کاکە مەندن و نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان هەیە، لە ئێستادا لە ژێر چاودێریدان.
AM:11:06:18/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت