سوپای توركیا به ئۆپراسیۆنێكی زه‌مینی هاته ناو خاكی هه‌رێمی كورستانه‌وه
وێستگه نیوزـ
هێزی كۆماندۆی توركیا بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی "چنگی پڵنگ" له‌شكركێشییان له‌دژی په‌كه‌كه كرده‌سه‌ر ناوچه‌ی حه‌فتانین له پارێزگای دهۆك، ئه‌وه‌ش دوای ئۆپراسیۆنی "چڕنوكی هه‌ڵۆ" دێت كه رۆژی دووشه‌ممه كردیه سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازیی زەمینی بۆسەر گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەی هەفتانین لە دهۆک دەستپێکرد و هێزێکی زۆری لە ناوچەکە دابەزاندووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی حوزەیرانی 2020، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ دەستیپێکرد"، هێزی کۆماندۆی تورکی لە ناوچەی حەفتانینن لە دهۆک دابەزیوون.
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئۆپراسیۆنەکە "بەپاڵپشتی ھێزەکانی ئاسمانی، ھەلیکۆپتەری ھێرشبەر، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار" بەڕێوەدەچێت.
ئەوەش دوای ئەوە دێت دووشەممەی ڕابردوو تورکیا بە فڕۆکە لە پێنج ناوچەی هەرێمی کوردستان هێرشی کردە سەر بارەگاکانی پەکەکە و بۆردومانێکی خەستی کرد لەو ناوچانە.
AM:10:10:17/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت