تەندروستی هەرێم چاکبوونەوەی 11 توشبووی کۆرۆنای راگەیاند
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 11 توشبووی کۆرۆنای چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان بەوەش کۆی ئەوانەی لە پارێزگای هەولێر چاکبوونەتەوە گەیشتە 303 کەس.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، 11 توشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بوەتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
ئەوەش هاتوە، کۆی گشتی ئەوانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە (303) کەس، سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
PM:08:04:14/06/2020
ئهم بابهته 1752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت