تەندروستی عێراق تۆمارکردنی هەزار و 259 توشبووی نوێی کۆرۆنای راگەیاند


وێستگەنیوز-
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا هەزار و 259 توشبووی نوێ کۆرۆنا تۆمارکراوە و لەو ماوەیەشدا 606 توشبوو چاکبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا هەزار و 259 توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆتریان لە پارێزگاکانی بەغدا 587 توشبوو، نەجەف 81 توشبوو، کەرکوک 69 توشبوو و لە زیقاریش 122 توشبوو تۆمارکراوە.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 606 حاڵەتی چاکبوونەوە و  58 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.

تائێستا لە عێراق 20 هەزار و 209 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 11 هەزار و 481 کەس چاکبوونەتەوە و  607 کەسیش بەهۆی پەتاکە گیان لەدەستداوە.



PM:05:23:14/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت