تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و (٧٢) تووشبووی نوێش تۆمار كراوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، تا ئەمڕۆ (١٣٧٩٧) هاووڵاتی ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان كەرەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (١٥٨٨) هاووڵاتی لە (٣٤) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٥٧) لە هەولێر، (٢٤) لە سلێمانی، (١٣٠٧) لە دهۆك. وە (١٢٢٠٩) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەتەوە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٩١) هاووڵاتی بوو.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا (٢٢٥٤) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، (١١٥٠) هەولێر، (٥٠٣) سلێمانی، (٤٢٠) دهۆك ، (٨) راپەڕین، (١٧٣) گەرمیان. (كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٩٧٠٩٩) پشكنین بووە)، دەرەنجامی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو: (٥) گیان لەدەستدان، (٧٢) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (١١) پۆزەتیڤ: (١٠) پیاو و ئافرەتێك، حەفت بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەیان هەیە، یەك تووشبوو لە كەڕەنتین بووە و یەك تووشبوو لە بازگەی دێگەڵە پشكنینی بۆ كراوە. نۆ تووشبوو دانیشتووی ناو شاری هەولێرن لە گەڕەكەكانی (برایەتی، كوێستان، گوڵان، دۆلاراوە، گەلاوێژ،MRF ). یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمانە و یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای جەلەولایە.

پارێزگای سلێمانی (٥٨) پۆزەتیڤ و (٥) گیان لەدەستدان:
شاری سلێمانی (٣١) پۆزەتیڤ و (٥) گیان لە دەستدان: (١٨) پیاو و (١٠) ئافرەت و (٣) منداڵ، دوازدە لە تووشبووەكان نیشانەی نەخۆشیان هەیە و تووشبووانی تر بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەربەتن، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەید سادقە و تووشبووانی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
ئیدارەی راپەڕین (٨) پۆزەتیڤ: (٦) پیاو و (٢) ئافرەت، دوو تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، شەش تووشبوو نیشانەیان هەیە، پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پشدەر/قەڵادزێ لە گەڕەكەكانی ئاشتی، گربداغ، فەرمانباران، گوندی هێرۆشێنی. سێ تووشبوو دانیشتووی ڕانیە لە گەڕەكەكانی قەڵات و بنارسجن.
دەڤەری گەرمیان (١٩) پۆزەتیڤ: (١٣) پیاو و (٦) ئافرەت، گشت تووشبووەكان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون. هەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو قەزای كەلارن، یەك تووشبوو دانیشتووی شاری سلێمانیە..

 پارێزگای دهۆك (٣) پۆزەتیڤ: خێزانێكن، پیاوێك تەمەن ٣٦ ساڵ و ئافرەتێك تەمەن ٣٣ ساڵ و منداڵێك تەمەن ١٥ مانگ، بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون ولەكەڕەنتین بوون و دانیشتووی ناو شاری دھۆكن.

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (١٧٠٩) تووشبوو، لەنێویاندا (٣٥) مردن هەیە و (٥٥١) نەخۆش چاكبووەتەوە، ئێستا (١١٢٣) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.


PM:05:28:11/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 3608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت