سەرۆك وەزیرانی سوریا لەپۆستەكەی دوورخرایەوە

‌عیماد خەمیس

وێستگە نیوز-

بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا، عیماد خەمیسی سەرۆك وەزیرانی سوریای بە بڕیارێكی فەرمی لە كارەكەی دوورخستەوە.

ئەمڕۆ بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا بەفەرمی عیماد خەمیسی سەرۆك وەزیرانی لەكارەكەی دوورخستەوە و حسێن عەرنووسی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی سوریا راسپارد.

عیماد خەمیس ناوی لە ناو ئەو لیستەدایە كە یەكێتی ئەوروپا سزای بەسەردا سەپاندبوون، حسێن عەرنوسی، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوە لەكابینەی ئێستای حكومەتی سوریا.



PM:04:15:11/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو