به‌رهه‌م ساڵح: هه‌ست به مه‌ترسیداریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ین و سورین له‌سه‌ر ده‌ستگرتن به ژیانه‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی كۆبووه و سه‌باره‌ت به دۆخی كۆرۆنا رایگه‌یاند: "هه‌موومان مه‌ترسیداری دۆخه‌كه هه‌ست پێده‌كه‌ین كه گه‌یشتووه‌ته راده‌یه‌ك ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌موواندا ده‌سه‌پێنێ له هاوڵاتی و دامه‌زراوه و ده‌وڵه‌ت كه تا ئه‌و په‌ڕی ڕاده سووربن له‌سه‌ر ده‌ستگرتن به ژیانه‌وه."
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه و د. مسته‌فا ھه‌یتی، سه‌رۆكی سندوقی بونیادنانه‌وه‌ی ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان و كادرانی ته‌ندروستی كۆبونه‌وه‌یه‌كی سازكرد.
سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند: گه‌له‌كه‌مان له توانایدایه ئه‌و ته‌نگه‌ژه مه‌ترسیداره تێده‌په‌ڕێنێ، ده‌توانێ رێز له كۆششه سه‌ركه‌وتوه‌كانتان بگرێ، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی چ به تاك چ به كۆمه‌ڵ كاری خۆپارێزی بكات، له‌وه‌ی به‌ته‌واوی پابه‌ندی رێ و شوێنی خۆپارێزی كه‌سی له په‌تاكه و پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌دا بین.
وتیشی: هه‌موومان مه‌ترسیداری دۆخه‌كه هه‌ست پێده‌كه‌ین كه گه‌یشتووه‌ته راده‌یه‌ك ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌موواندا ده‌سه‌پێنێ له هاووڵاتی و دامه‌زراوه و ده‌وڵه‌ت كه تا ئه‌و په‌ڕی ڕاده سووربن له‌سه‌ر ده‌ستگرتن به ژیانه‌وه، هه‌موومان داوای ئه‌وه‌مان لێده‌كرێ پارێزگاری له ژیانی خۆمان و ئه‌وانی دیكه‌ش بكه‌ین.
له به به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونوه‌كه‌دا، د.به‌رهه‌م ساڵح وتی: "ئێمه لێره‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی دووپاتی سوپاس و پێزانینی خۆمان بكه‌ینه‌وه بۆ كادیره ماندونه‌ناسه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی؛ له خاوه‌ن پیشه پزیشكی و په‌رستارییه‌كان و كارمه‌ندانی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئه‌وانه‌ی له‌م دۆخه پڕ مه‌ترسی و ئاڵۆزه‌دا سه‌رقاڵی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانن بۆ هاوڵاتیان، هه‌وڵ و قوربانیدان و ئازایه‌تیان جێگه‌ی شانازی و پێزانینی گه‌له‌كه‌تانه."
هاوكات پێزانینی خۆشی ئاڕاسته‌ی ده‌زگای ته‌ندروستی نیشتمانی و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی دامه‌زراوه ئه‌منی و سه‌ربازی و خزمه‌تگوزارییه‌كان كرد "بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی له‌م دۆخه‌دا ده‌یگێڕن كه پێویستی ئه‌وه‌مان ده‌خاته سه‌ر شان هه‌موومان هاریكاری یه‌كتر بین."
PM:10:09:10/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت