لە ساڵیادی داگیرکردنی شارەکەدا كازمی گه‌یشته‌ موسڵ


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ ساڵیادی داگیركردنی شاری موسڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی شاری موسڵی كرد.

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10ی حوزه‌یرانی 2020، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌یشته‌ شاری موسڵ.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ساڵیادی داگیركردنی شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعش.

له‌ 10ی حوزه‌یرانی 2014، چه‌كدارانی داعش لە ڕۆژئاوای موسڵه‌وه‌ هێرشیانکردە سەر ئەو پارێزگایە و پاشان لەهێرشێکی خێرادا خۆیان گەیاندە ناو جه‌رگه‌ی شاره‌كه‌ و له‌وێوه‌ خه‌لافه‌تی ئیسلامیی راگه‌یاند.

داعش فڕۆکەخانەی موسڵیان کۆنتڕۆڵ كرد و پاشان کەناڵەکانی سەما ئەلموسڵ و نەینەوا ئەلغد-یان داگیرکردو وردە وردە بەرەو ناو شار بەڕێکەوتن و هەمان رۆژ چوونه‌ ناوەندی پارێزگای نەینەوا.

لە 26ی حوزه‌یرانی 2014داعش لە ناوچە داگیرکراوەکانی عیراق و سوریادا له‌لایه‌ن ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییه‌وه‌ خەلافەتی ڕاگەیاندو بەغدادیی وەک خەلیفەی خۆی ده‌ستنیشان كرد.

ساڵێک دوای داگیرکردنی موسڵ و داعش لە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2015دا ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوەو لە ناویدا وردەکارییەکانی هێرشەکەیان بۆسەر موسڵ شرۆڤەکرد، داعش لەو ڤیدیۆیەدا بانگەشەی ئەوەیان کرد، کە بە تەنیا 400 چەتەوە توانیویانە سەرتاسەری موسڵ بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵیانەوە.

بە هێڕشکردنی داعش بۆ سەر موسڵ بەشێکی زۆری هێزەکانی سوپای عیراق هەموو کۆگا چەک و تەقەمەنییەکانی سوپایان بەجێهێشت و ڕایانکردو ڕێژەیەکی بەرچاوی خەڵکی موسڵیش ئاوارەبوون و هاڵهاتن لە شارەکە.

لە ڕۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی موسڵ له‌سه‌ر ده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕاگەیەندراو له‌ ساڵی 2017دا كۆنتڕۆڵ كرایه‌وه‌.


AM:09:53:10/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت