هه‌ولێر.. 34 كه‌سی دیكه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون


وێستگ نیوزـ

دره‌نگانی ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توشبونی 34 كه‌سی دیكه‌ی له‌ شاری هه‌ولیر به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌ریمی كوردستان ئاشكرایكرد، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای توشبوان، 34 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران.

له‌ راگه‌یه‌نداروه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ توشبوه‌كان 21 پیاو و 9 ئافرەت و 4 منداڵن و 21یان بەرکەوتوی تووشبوانی پێشون و 13 توشبووش نیشانەیان هەیە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ 22 له‌و توشبوانه‌ دانیشتوی شاری هەولێرن لە گەڕەکەکانی (٥ی حەسارۆك، نەسیج، نەورۆز، گوڵان، هەڤاڵان، ماردین، بەهاری نوێ، کارێزان، بەختیاری، ئازادی، پارکی منارە، فەرمانبەران، ئیمپایەر، ناحیەی دارەتوو و 11 توشبوو دانیشتوی قەزای چۆمان و یەك توشبوو دانیشتوی ناحیەی هەریره‌.

بەپێی دوایین ئامار، هەزار و 606 کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 542 کەس چاکبونەتەوە و 29 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


PM:11:44:09/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 2432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو