وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان توشبونی 100 كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی راگه‌یاند.
ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامێكی نوێی بۆ توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای توشبوان، 100 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
ئاشكراشیكردوه كه توشبوه‌كان بریتین له 47 پیاو و 29 ئافرەت و 21 منداڵ و دوو کوڕ و کچێکی گەنج، ده‌شڵێت كه 53 توشبوو بەرکەوتوی توشبوانی پێشون و 47 توشبوش نیشانەی نەخۆشیان هەیە و به‌مجۆره به‌سه‌ر ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانیدا دابه‌ش بوون:
دوو توشبوو دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ
چوار توشبوو دانێشتوی ناحیەی بازیان
حه‌وت توشبوو دانیشتوی قەزای پێنجوێن
87 توشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی
بەپێی دوایین ئامار، هەزار و 570 کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 542 کەس چاکبونەتەوە و 28 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:09:29:09/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2600
جار خوێنراوه‌ته‌وه