رانیه..ژنێك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سوكاره‌كه‌شی هێرشیانكرده‌سه‌ر نه‌خۆشخانه
وێستگه نیوزـ
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژنێك گه‌یه‌ندرایه به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی رانیه و نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێت كه پێش گه‌یشتنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه، كه‌سوكاره‌كه‌شی ده‌ڵێن پزیشكه‌كان به‌ده‌میانه‌وه نه‌هاتوون و وه‌ك ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێت، به‌وهۆیه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاویان به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه كردوه.
لە ڕونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی حوزەیرانی 2020، کاتژمێر یه‌كیی پاشنیوەڕۆ ئافرەتێکی تەمەن 49 ساڵ دوای گەیاندنی بۆ بەشی فریاکەوتن لەنەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و بینینی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ‌و ستافی تەندروستی و ئەنجامدانی ڕێکارە تەندروستیەکان، بەڵام بەداخەوە دەرکەوت ئەو ئافرەتە پێش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، بەداخەوە کەس و کارەکەشی لەدەرەنجامی ئەوحاڵەتەدا هەندێک هەڵسوکەوتی نەشیاویان بەرامبەر ستافی نەخۆشخانەکە ئەنجامداوەو پەلاماری چەند کارمەندێکی نەخۆشخانەکەیاندا، تەنانەت زیانیان گەیاندووە بە بەشێک لە پێداویستیەکانی ناو بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەروو: "لێرەشەوە داوا لە هاوڵاتیانی ئازیز دەکەین کە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی سەرەڕای خراپی دۆخی دارایی و دواکەوتنی موچەکانیان شەو و ڕۆژ لەخزمەتی هاوڵاتیان بەردەوامن و پێویستە ڕێز لە ماندوبونیان بگرین، نەوەک کاری نەشیاویان بەرامبەر ئەنجامدرێت".
PM:09:22:09/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت