ئایا په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ره‌نتین ده‌كرێت؟
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
دوای تووشبوونی كارمه‌ندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به كۆرۆنا، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، سامپڵی خوێن له كارمه‌ندانی په‌رله‌مان و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له په‌رله‌مان بوون وه‌رگیراوه و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌كه‌ن.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کارمەندێکیان لە دیوانی پەرلەمانی کوردستان بە پلەی "شارەزا" تووشی کۆرۆنا بووە کە بەرکەوتنی لەگەڵ خوشکێکی هەبووە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "ئەو کەسەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە تەمەنی سەرووی 40 ساڵە و ئافرەتە".
لای خۆیه‌وه خه‌دیجه عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه بەرکەوتنی لەگەڵ هەرکەسێک هەبووبێت سامپڵی خوێنیان لێوەگیراوە، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی كوردستان بوون هه‌مووی سامپڵی خوێنی لێوه‌رگیراوه و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی پشكنین ده‌كه‌ین.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ره‌نتین ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ژماره‌ی تری تووشبووی لێده‌ركه‌وت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتی: "هێشتا نازانین تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌رنه‌چن، دواتر رێكاره‌كان ده‌رده‌چن كه چی بكرێت و چۆن به‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له په‌رله‌مان ده‌گیرێت".
به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێم بووە هەزار و 467 تووشبوو، هەروەها 28 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
PM:03:02:09/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 1656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت