پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له ههولێر برینداری لێكهوتهوه
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
بههۆی رووداوێكی هاتوچۆوه له جۆری پێكدادان له شهقامی 120 مهتری شاری ههولێر، شۆفێری ئۆتۆمبێلێك به سهختی بریندار بوو.
فازڵ حاجی، وتهبێژی هاتوچۆی ههولێر رایگهیاندووه: کاتژمێر10ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ شهممه لەسەر شەقامی120مەتری لەبەرامبەر مارکێتی شیلانە پێکدادانێک روویدا لەنێوان ڤێکترایەکی تایبەت و ئۆپترایەکی تایبەت، لەئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ڤێکترا کەخودی خۆی هۆکاربو بۆکهوتنەوەی رووداوەکە بەسەختی برینداربو وەزیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.
راشیگهیاندووه: ئەو سەرپێچیەش کەهۆکاربو بۆکەوتنەوەی رووداوەکە نەهێشتنەوەی ماوەی بێوەیی و هەوڵی تێپەراندنی هەڵەبوبو کەئەنجام درابو لەلایەن شۆفێری ڤێکترایەکە.
ئاماژهی بهوهشداوه: "بۆیە ئێمە رێنمایی شۆفێرانی بەرێزمان دەکەین کەوا لەکاتی رێکردندا هەمیشە ماوەی بێوەیی تەواو جێبهێڵن بەتایبەتێ لەشەقامی خێرای 120مەتری کە شەقامێکی پان و بەرینیشە و ماوەی بینین تیایدا زۆرە".
PM:01:43:06/06/2020
ئهم بابهته 1752
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت