سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی: ئه‌مڕۆ هیچ كه‌سێك لە سلێمانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه
وێستگه نیوزـ
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتوه، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان له سلێمانی تۆمار نه‌كراوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له هه‌ندێك میدیا و لاپه‌ڕه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه حاڵه‌تێكی دیكه‌ی گیانله‌ده‌ستدان به گایرۆسی كۆرۆنا له شاری سلێمانی تۆمار كراوه.
وێستگه نیوز به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه كرد و سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستیی به‌رپرس و ئاگادار له دۆخی كۆرۆنا بۆ وێستگه نیوزی پشتڕاست كرده‌وه كه تا ئه‌م ساته وه‌خته هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان له سنوری پارێگای سلێمانی تۆمار نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی تائێستا ئه‌نجامی هیچ پشكنینێك رانه‌گه‌یه‌ندراوه تا پشتی راستی بكاته‌وه توشبوو به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدابێت.
PM:09:23:01/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت