حەوت تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەگەرمیان تۆماركران


وێستگە نیوز- 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان حەوت تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای لەناوچەی گەرمیان راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، دوازدە تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانكران، حەوت ئافرەت و چوار پیاو و كچێكی گەنج.

نۆ لە تووشبووان بەركەوتووی تووشبوانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە، یەك تووشبوو لە شاری بەغداد گەڕاوەتەوە.
 
شەش تووشبوو دانیشتووی قەزای كفری.
چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای كەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی شاری بەغداد.
یەك تووشبوو دانیشتووی شاری تكریت.


PM:08:17:01/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت