سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ وێستگە نیوز: زیاترله 100 توشبوی نوێ له سلێمانی تۆمار كراون
وێستگه نیوزـ
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی وێستگه نیوز، نزیكه‌ی 100 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار كراون.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی وێستگه نیوز ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه نزیكه‌ی 100 توشبوی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار كراون و ئاشكراشیكرد كه 45 توشبویان لە پێنجوێنە.
به‌پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، گوندی سەناریای گەشتیاریش له شاری سلێمانی كه شوێنی كه‌ره‌نتینه كردنه، دەکرێت بە نەخۆشخانە بۆ چاره‌سه‌ركردنی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له‌دوای هه‌واڵه‌كه‌ی وێستگه نیوز، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم زۆرترین ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا رایگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و توشووان، 101 توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایكرد كه توشبوه‌كان پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش توشبوو بەرکەوتوی توشبوانی پێشوون و دوو توشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و 93 توشبوش نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.
سه‌باره‌ت به شوێنی نیشته‌جێبونی توشبوه‌كانیش، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه كه به‌مجۆره‌یه:
51 دانیشتوی قەزای پێنجوین
42 دانیشتوی ناو شاری سلێمانی
3 دانیشتوی وارماوە
1 دانیشتوی قەزای کەلار
1 دانێشتوی قەزای کفری
1 دانیشتوی قەزای خانەقین
1 دانیشتوی پارێزگای ھەڵەبجە
1 دنیشتوی شاری به‌غدا
بەپێی دوایین ئامار تائێستا 710 کەس لە هەرێمی كوردستاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 420 کەسیان چاکبونەتەوە و هه‌ر ئه‌مڕۆش توشبویه‌ك له سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ گیانله‌ده‌ستدانی توشبویه‌كی دوێنێش ژماره‌ی مردوان به‌و ڤایرۆسه بۆ 7 كه‌س زیادی كرد.
PM:08:39:31/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4080
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت