زانایانی چین سهركهوتنی ڤاكسینێكی كۆرۆنایان راگهیاند
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
کۆمپانیای دەرمانی سینۆڤاک لە وڵاتی چین رایگەیاند، ڤاکسینێکیان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پەرەپێداوە کە رێژەی سەرکەوتنەکەی 99%یە و ئەوەش، یەکەمجارە کۆمپانیایەکی بواری دەرمان بانگەشەیەکی لەو شێوەیە بکات.
ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، زانستکاران لە کۆمپانیای سینۆڤاکی چینی کە کار لە بواری بەرهەمهێنانی دەرمانی کیمیایی ژیانییدا دەکات، رایانگەیاندووە، ڤاکسینەکە لە قۆناغی دووەمیدایە و لە ئێستادا لەسەر هەزار بەشداربوو تاقیدەکرێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا قۆناغی سێیەمی ڤاکسینەکەش لە وڵاتی بەریتانیا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەش هاتووە، لەگەڵ تەواوبوونی قۆناغەکانی پەرەپێدانی ڤاکسینەکە، کۆمپانیاکە ئامادەکاریی بۆ بەرهەمهێنانی 100 ملیۆن دانە لە ڤاکسینەکە دەکات و بەسەر وڵاتاندا دابەشیدەکات.
بەپێی ستانداردەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، پرۆسەی بەرهەمهێنانی ڤاکسین بۆ هەر پەتایەک، 12 تا 18 مانگ دەخایەنێت.
هــ. ر
AM:10:05:31/05/2020
ئهم بابهته 6204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت