وێستگه نیوز دۆخی مه‌ترسی كۆرۆنا له‌سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
له‌كۆی 96 تووشبووی په‌تای كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، 10 نه‌خۆشیان پێویستی به ئامێری ئۆكسجینه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز كه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی ته‌ندروستی شاری سلێمانی كۆیكردۆته‌وه 96 كه‌س له‌شاری سلێمانی له‌نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا داخڵ كراون، كه له‌نێویاندا 10 نه‌خۆشییان پێویستی به ئامێری ئۆكسجین هه‌یه‌و له‌بارودۆخێكی مه‌ترسیدان.
وێستگه نیوز، به‌دواداچوونی بۆ دۆخی ته‌ندروستی شاری سلێمانی كرد له‌ڕووی تووشبووانی په‌تای كۆرۆناوه، ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و 96 تووشبووه هه‌ر یه‌كه‌یان چوار كه‌سی توشبووكردبێت، ئه‌وا له‌ماوه‌ی 14 رۆژی ئاینده‌دا سلێمانی دۆخی وه‌كو پێشووتر "خراپتر"ی لێدێته‌وه تووشبووان بۆ نزیكه‌ی 400 كه‌س به‌رزده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی پارێزگای شاری سلێمانی، بۆ وێستگه نیوز دواو وتی"دۆخی ته‌ندروستی شاری سلێمانی له‌مه‌ترسیدایه، به‌ڵام كه‌س ناوێرێت به‌هۆكاری قه‌یرانی دارایی باسی بكات دۆخێكی وا دروستبووه كه باوه‌ڕ به‌حكومه‌ت و سیسته‌مه ته‌ندروستییه‌كه ناكرێت".
سه‌رچاوه‌كه وتی"ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌رپرسانی ته‌ندروستی ده‌رنه‌كه‌ون تاوه‌كو ڕووبه‌روی هێرشی هاوڵاتیان نه‌بنه‌وه‌و چونكه باوه‌ڕێك لای زۆری هاوڵاتیان دروستبووه كه بۆیه ته‌ندروستی باسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان خۆپیشاندان نه‌كه‌ن بۆ مافه ڕه‌واكانیان، كه له‌ڕاستیدا ئه‌مه كاره‌ساته، چونكه ئێمه له‌مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆناداین".
سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كه وتیشی"جاران ته‌ندروستی ده‌چوو ماڵ به ماڵ بۆ كه‌یسه‌كان ده‌گه‌ڕاو داخڵی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌كردن، به‌ڵام ئێستا وای لێهاتووه هه‌موویان به‌پێی خۆیان دێن".
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، دوو هه‌فته‌ی دادێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه شاری سلێمانی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر خاڵی سفر، چونكه كه‌یسه‌كان ده‌رده‌كه‌ون "دور نییه لهستاندهردا جیهانییه‌كه نزیكبینه‌وه كه ژماره‌ی مردووان بگاته 5%".
هه‌ر ئه‌مرۆ به‌رێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، ئه‌مرۆ 30 ئایاری 2020 گیان له‌ده‌ستدانی تووشبوویه‌كی گه‌نجی به كۆرۆنا ڕِِاگهیاند، ئه‌مه له‌كاتێكدا دوێنێ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی دۆخه‌كه‌ی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا روونكرده‌وه.
گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م تووشبووه نوێیه له‌كاتێكدایه ماوه‌ی 10 رۆژه له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكاندایهو ته‌ندروستی ناجێگیر بووه.
ته‌مه‌نی تووشبووه‌كه 37 ساڵه‌و كاتژمێر 3:30 عه‌سری ئه‌مرۆ شه‌ممه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
دوێنێ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ررایگەیاند مەترسیی پەتای کۆڕۆنای نوێ (کۆڤید-19) زۆر جیددیە و لەم رۆژانەدا بەهۆی سستیی پابەندبوون بە رێنماییەکانی تەندروستی، خەریکە ئەم پەتایە دیسان بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.
مەسروور بارزانی هەر لە پەیامەکەیدا وتی"هەندێک لایەنی سیاسی، هەوڵی بە سیاسی‌کردنی هەوڵەکانی حکومەتیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکەیان داوە "بەداخەوە ژیانی ھاووڵاتیانیان بۆ خزمەتی ئامانجە سیاسییەکانیان خستووەتە مەترسییەوە".
تائێستا نزیكه‌ی 600 کەس لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک) تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. شه‌ش لەو تووشبووانە گیانیان لەدەستداوە و 409 تووشبووش چاکبوونەتەوە.
PM:05:31:30/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 13588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت