پاسه‌وانێكی عه‌لی باپیر به رووداوی هاتوچۆ گیانی له ده‌ستدا
ئیبراهیم ههڵوژانی
وێستگه نیوز ـ
پاسه‌وانێكی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له رووداوێكی هاتوچۆدا له پێنجوێن گیانی له ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆمه‌ڵی ئیسلامی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی ئایاری 2020، ئیبراهیم ههڵوژانی، پاسه‌وانی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له قه‌زای پێنجوێن، به رووداوی هاتوچۆ گیانی له ده‌ستدا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ههڵوژانی دانیشتووی قه‌زای سه‌ید سادق بوو، پاسه‌وانی ئه‌میری كۆمه‌ڵ بوو، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خانه‌نشین بووه.
AM:11:27:30/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 13776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت