قەدەغەی هاتووچۆی تەواو لەكوردستان كۆتایی هات

‌دیمەنێك لەشاری سلێمانی

وێستگە نیوز-
لەكاتژمێر 12.01 خولەكی ئەمڕۆوە بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتووچۆی تەواو لەكوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزان كۆتایی هات.

ئێستا بەپێی رۆژژمێر 27ی ئایاری 2020ە و بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆش قەدەغەی هاتووچۆی تەواو كۆتایی هات و لەئێستاوە سەرجەم شوێنە گشتی و تایبەتییەكان دەتوانن دەست بەكارەكانیان بكەنەوە، دەستەی گەشت و گوزاریش رایگەیاند لەئەمڕۆوە شوێنە گەشتیارییەكانی سنوری شارەكان دەكرێنەوە.

هەروەها بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕۆژی یەكشەممە تا پێنجشەممەی كردبووە پشووی فەرمی، بۆیە لەڕۆژی شەممەی داهاتووەوە دەوام لەبەڕێوەبەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێمیش دەست پێدەكاتەوە.


AM:12:01:27/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 3636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت