كه‌ركوك..ئاگر له ده‌غڵودانی جوتیارانی گوندێكی كورد به‌ردرا
وێستگه نیوزـ
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە کێڵگەیەکی گەنمی جوتیارێکی گوندی تەركەشكان لە سنوری شارۆچكەی لەیلانی پارێزگای كەركوك بەردرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئایاری 2020، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ئاگریان له کێڵگەیەکی گەنمی جوتیارێکی گوندی تەركەشكان لە سنوری شارۆچكەی لەیلانی پارێزگای كەركوك بەردا.
دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ش، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و کۆنترۆڵیان کرد، به‌ڵام وبەرێکی بەرفراوانی گەنمەکە سوتا.
ماوەی دوو هەفتەیە لە سنوری پارێزگای كەركوك ئاگر لە هەزاران دۆنم بەرهەمی جوتیاران لە گەنم جۆ بەردراوە و تائێستا ڕوون نییە سوتانی بەرهەمی جوتیاران كێی لە پشتەوەیه.
PM:08:30:26/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت