شه‌ش حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار كرا
فۆتۆ: ئه‌رشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، شه‌ش حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه: شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێك تەمەن 40 ساڵ، کچێکی گەنج تەمەن 18 ساڵ، دوو پیاو تەمەن 70 و 60 ساڵ، دوو منداڵ تەمەن 10 و 6 ساڵ.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونیكردووه‌ته‌وه، سێ تووشبوویان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و سێ تووشبووی دیکە نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، تووشبوویه‌ك دانیشتووی شاری هەولێر و چوار تووشبوو دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و تووشبووێک دانیشتووی ناحیەی کەڵەکی پارێزگای دهۆکە.
به تۆماركردنی ئه‌م شه‌ش حاڵه‌ته نوێیه‌ی شاری هه‌ولێر، كۆی تووشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته 502 تووشبوو، كه له‌ناویاندا پێنج مردن هەیە و 403 نەخۆش چاكبووەتەوە.
PM:09:39:25/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت