دوكه‌ڵ دانیشتوانی گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر هه‌راسان ده‌كات
وێنه‌كان له‌نجه عه‌بدوڵا گرتوویه‌تی
وێستگه نیوز-
ئه‌م دیمه‌نه‌كانی ئه‌مرۆ، یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی گوندی ئیتاڵییه له‌شه‌قامی 100 مه‌تری شاری هه‌ولێر. دانیشتووانی گونده‌كه نازانن كێ ئاگری له‌و ناوه به‌رداوه.
له‌نجه عه‌بدوڵا كه یه‌كێكه له‌دانیشتوانی ئه‌و گوندی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕووی كردۆته پارێزگاری هه‌ولێر و ده‌ڵێت"ئێمە ئەم بەیانیە بەم ئاگرو دوکەڵە جوانە جەژنمان کردەوە ھەموومان قاندراوین بە بۆن و بەرامی ئەم ئاگرە خوا موبارەکی نەکاو بیبڕێت !".
ئه‌مه سێهه‌مین جاره ڕووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه به‌و شێوه‌یه له‌و ناوچه‌یه ڕووده‌دات كه‌بۆته هه‌راسانكردنی دانیشتوانه‌كه‌ی.
له‌نجه عه‌بدوڵا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه نانه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه ئه‌وپه‌ڕی "هه‌ستنه‌كردنه به به‌رپرسیارێتی و دژایەتیکردنی خاک و ژینگەی ئەم وڵاتەیە لە کاتێکدا کۆرۆنا تاکە خاڵێکی پۆزەتیڤی ئەوە بوو بواریدا بە زەوی ھەناسەیەکی قووڵ ھەڵمژێت کە چی ئەم عەنتەرە بەبێ ئەوەی کەس ملی بگرێت و پرساری لێ بکات لە ئاسمانی ھەولێر ریسەکەی کردەوە بە خوری".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: پێویستە پارێزگاری ھەولێر سنورێک دابنێت بۆ ئەم حاڵەتە!
AM:10:39:24/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت