به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له دهۆك كه‌سێك گیانی له ده‌ستدا
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگه نیوز ـ
هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لە ناحیەی باتیف و لە ئەنجامی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و تیایدا، کەسێک گیانیلەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاندووه، رووداوەکە کاتژمێر نزیک سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە لە نزیک نەخۆشخانەی ناحیەی باتیف.
ئه‌وه‌شی وتووه: ئۆتۆمبێلەکە رینۆیەکی سپی تایبەت بووە و زیانی ماددی زۆریشی بەرکەوتووە.
لە شوباتی ئەمساڵدا، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم رایگەیاند، له ساڵی 2019دا زیاتر له چوار هه‌زار و 400 رووداوی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه 575 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له شه‌ش هه‌زار و 800 كه‌سیش برینداربوون.
هــ. ر
تائیف گۆران، دهۆک
AM:08:55:23/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 1772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت