یه‌كێك له‌و زیندانیانه‌ی له‌سلێمانییه‌وه ڕاده‌ستی عێراق كرا بكوژی ئه‌توار به‌هجه‌ته
وێستگه نیوز-
یه‌كێك له‌و زیندانیانه‌ی كه به‌پێی ڕێكه‌وتنێك ڕاده‌ستی عێراق كرانه‌وه بكوژی ڕۆژنامه‌نوس ئه‌توار به‌هجه‌ته كه له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2006 گولله باران كرا.
به‌رپرسی ئۆپه‌راسێۆنه‌كانی سامه‌را، لیوا عیماد زوهه‌یری، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه عه‌باس ئیبراهیم خه‌ڵه‌ف ساڵح ڕه‌حمانی كه ناسراوه به عه‌باس حه‌نیفه، له‌نێو ئه‌و زیندانیانه‌دایه كه به‌پێی ڕێكه‌وتنێك له‌سلێمانییه‌وه ڕاده‌ستی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق كرایه‌وه له‌كه‌ركوك.
ئه‌م به‌رپرسه ده‌ڵێت: ناوبراو بكوژی ئه‌توار به‌هجه‌ته كه له 2006 گوله‌باران كرا و رۆژنامه‌نوسی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه بوو له‌كاتی ڕووماڵی یاده‌كانی مه‌زاری شیعه‌كان له‌لایه‌ن گروپێكی چه‌كدارییه‌وه فڕێنرا.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ناوبراو به‌ناوێكی ساخته‌وه له‌سلێمانی ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی كه‌ركوك كراوه‌ته‌وه دواتر ڕه‌وانه‌ی سامه‌ڕا كرایه‌وه‌و ناسنامه ئه‌سڵییه‌كه‌ی ئاشكرا بوو.
PM:02:42:22/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت