چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی هه‌رێم فۆرمی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینی پڕ ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوز-
سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ ، مووچه‌ی خانه‌نشینانیان ڕه‌تكرده‌وه‌و به‌شێوازی جیا جیا له‌رێگه‌ی په‌یج و ئه‌كاونته‌كانیانه‌وه ڕایانگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی فۆڕمی ڕه‌تكردنه‌وه‌كه پڕ ده‌كه‌نه‌وه.
فراكسێۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای په‌سه‌ندكردنی یاسای خانه‌نشینی پله باڵاكان، دژی یاساكه وه‌ستانه‌وه‌و ده‌نگیان پێنه‌دا، ئێستاش ڕایانگه‌یاند كه ئه‌وان له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆیانن و فۆڕمی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
مژده مه‌حمود سیپان ئامێدی و كه هه‌ردوكیان سه‌ر به‌نه‌وه‌ی نوێن، جیا به‌جیا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایانگه‌یاندووه كه فۆڕمه‌كه پڕ ده‌كه‌نه‌وه.
مژده مه‌حمود ده‌ڵێت "لەم فۆڕمە دەردەکەوێ کێ بۆ خانەنشینی و ئیمتیاز ڕۆیشتۆتە پەرلەمان و کێش بۆ نوێنەرایەتی خەڵک و بەرگریکردن لە خەڵک چۆتە پەرلەمان، هیوام وایە چاوتان لەسەر دانە بە دانەی پەرلەمانتاران بێت"
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "ئەوەی لای ئێمەوەیە، خۆم و هاوڕێکانم لەسەرەتاوە وەک بەڵێنمان دابوو یەکەم کەس ئەبین ئەم فۆڕمە پڕ دەکەینەوەو خانەنشینی ڕەت ئەکەینەوە."
بەپێی گشتاندنێکی سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانی کوردستان، مۆڵەتی 30 رۆژی دیکە دەدرێت بەو پەرلەمانتارانەی کە دەیانەوێ دەستبەرداری مووچەی خانەنشینییان ببن.
سیپان ئامێدی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسێۆنی نه‌وه‌ی نوێ، له‌رێگه‌ی په‌یجی وێستگه نیوز، كۆمێنتێكی نوسیوه‌و ده‌ڵێت: یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم فۆڕمی ڕه‌تكردنه‌وه‌كه پڕ ده‌كه‌مه‌وه ، پێش هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنمانداوه‌و كاتی به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنه‌كه‌یه.
گشتاندنەکە ئاراستەی سەرجەم پەرلەمانتارانی کوردستان کراوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، هەر پەرلەمانتارێکی خولی پێنجەمی پەرلەمان و خولەکانی دیکە کە دەیانەوێ دەستبەرداری خانەنشینیی پەرلەمانتاری ببن، دەتوانن لە 1ی تەمموزەوە بۆ ماوەی 30 رۆژ سەردانی سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی رێوشوێنی یاسایی.
پێشتر رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی 2020 دەقی ئەو یاسایەی بڵاوکردەوە کە باس لەوە دەکات پەرلەمانتاران بە ئارەزوومەندانە مافی دەستبەرداربوونیان لە ماف و شایستە خانەنشینییەکانیان هەیە، بە مەرجێک لە دەرچوونی یاساکەوە پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان بۆ ئەو مەبەستە ماوەی 30 رۆژ تێپەڕنەکات.
PM:12:38:22/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 7760
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت