ڕاوێژكاری دارایی كازمی: بۆ مووچه‌ی مانگی شه‌ش رووبه‌روی قه‌یران ده‌بینه‌وه
وێستگه نیوز-
راوێژكاری دارایی سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، ئاشكرای كرد كه بۆ دابینكردنی مووچه‌و خه‌رجییه‌كانی تری ده‌وڵه‌تی عێراق پێویستیان به 5 ترلێۆن دۆلار هه‌یه، به‌ڵام به‌م بارودۆخه‌ی ئێستاوه ناتوانن ئه‌و بڕه پاره‌یه دابینبكه‌ن، له‌كاتێكد مانگی ئایار 2 ترلێۆن دۆلار داهاتیان هه‌بووه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ، راوێژكاری كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی عێراقی "واع" تیشكی خسته سه‌ر خه‌رجی و داهاتی حكومه‌تی عێراق و ڕایگه‌یاند كه بۆ مووچه‌ی مانگی شه‌شی كارمه‌ندانی حكومه‌ته‌كه‌یان ڕووبه‌روی قه‌یران ده‌بنه‌وه.
عێراق سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاته‌كه‌ی نه‌وته، له‌به‌ر ئه‌وه له‌كاتی گۆڕانی نرخه‌كه‌یدا ڕووبه‌روی قه‌یران ده‌بێته‌وه. مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د وتی"ئێستا به‌غدا رووبه‌روی ئاسته‌نگێكی گه‌وره بۆته‌وه‌و بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش چونكه داهاتی نه‌وت له‌مانگی ئایاردا كه‌م بووه"
به‌ه‌ێی زانیارییه‌كانی ئه‌م ڕاوێژكاره له‌ئێستادا لیژنه‌یه‌كی دارایی كار له‌سه‌ر چاكسازی‌و رێكخستنه‌وه‌ی دارایی عێراق ده‌كات.
بودجه‌ی 2020 ی ده‌وڵه‌تی عێراق تاوه‌كو ئێستا له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌كراوه.
AM:11:21:22/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2616
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت