كه‌ركوك..داعش به‌ چه‌كی قه‌ناس سه‌ربازێكی كوشت


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ ناوچه‌یه‌كی باشوری‌ شاری‌ كه‌ركوك ته‌رمی‌ سه‌ربازێكی‌ سوپای‌ عیراق دۆزرایه‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا به‌ چه‌كی‌ قه‌ناسه‌ كوژراوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ‌پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ی ئایاری 2020، له‌ نزیك گوندی‌ سه‌راجی‌ عه‌سریه‌ له ‌سنوری قه‌زای‌ داقوقی‌ باشوری‌ كه‌ركوك ته‌رمی‌ سه‌ربازێكی‌ سوپای‌ عیراق دۆزرایه‌وه‌ كه‌  به‌ چه‌كی‌ قه‌ناسه‌ كوژراوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌منی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئه‌ نجامی‌ هێرشێكی‌ داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی‌ سوپای‌ عیراق له‌ ناوچه‌ی‌ ئیفتیخاراتی‌ قه‌زای‌ داقوق سه‌ربازێك كوژرا.


AM:10:19:20/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 1908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت