له‌ سێ پارێزگای عیراق قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌ نیوز ـ
ئیدارەی خۆجێی پارێزگاکانی‌ نەجەف، بابل، دیوانیە، رایانگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆی تەواوییان بۆ كاتێكی نادیار لەگەڵ داخستنی دەروازەی پارێزگەكان كە دەكەوێتە باشووری عیراق، سەپاندەوە، ئەوەش دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان بە كۆرۆنا لەچەند پارێزگایەکی عیراقی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی‌ ئایاری‌ 2020، تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 119 حاڵەتی تووشبونیان تۆماركرد كە بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشبوون بەغدا 82 حاڵەت، بەسرە، 32 حاڵەت، موسەننا، دوو حاڵەت، دیالە، یه‌ك حاڵەت، نەینەوا، دوو حاڵەت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركراوە و 63 حاڵەتی چاكبوونەوەش هەبووە لە تێكڕای ناوچەكانی عیراق.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا سێ هەزار و 32 کەس لە عیراقدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 115 کەس گیانیانلەدەستداوە و هەزار و 966 کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.

هــ. ر


PM:10:05:13/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 4644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت