ئه‌سه‌سه‌رد: پارتی بووه‌ته دووباڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و گرژی ده‌بات
وێستگه نیوزـ
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند:"ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بوه‌ته دوو باڵ و "ره‌نگه گروپێك یان باڵێك هه‌بێت مه‌به‌ستی بێت كه په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و گرژی بڕوات، هه‌ستیش ده‌كه‌ین ئه‌و گروپه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیی ئێستای یه‌كێتی ناگونجێت".
له توتوێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند" تێڕوانینی ئێمه وایه ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بوه‌ته دوو باڵ هه‌موو جارێك كه باسیشیان ده‌كه‌ین ده‌ڵێین ئه‌وان وه‌كو ئێمه‌یان لێهاتووه پێش كۆنگره‌ی چواره‌م ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌ناو ئه‌واندا هه‌یه ئێمه توانیمان له كۆنگره‌ی چواره‌مدا چاره‌سه‌رییان بكه‌ین به‌ڵام نه‌خۆشیه‌كه‌ی پێشتری ئێمه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو پارتی".
وتیشی " ئێستا كێشه‌یه‌كی ترمان وه‌ك یه‌كێتی بۆ دروست بووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێستا ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا ده‌كه‌ین كه‌هه‌مان نه‌خۆشی پێشتری ئێمه‌ی هه‌یه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستایاندا، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی پێمان باشه وه هه‌وڵده‌ده‌ین دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی پارتی باش ببێت".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌شڵێت" بۆ نمونه ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان ڕوویدا وه ئه‌وه‌ی قسه‌كانی كرد له‌سه‌ر گروپێكی ناو پارتی حساب ده‌كرێت نه‌ك هه‌موو ناو پارتی وه ئه‌وانه‌ی زۆرجار قسه له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن گروپێكی ناو پارتیه نه‌ك هه‌موو پارتی. "
تیشی"هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌و گروپه‌ی ناو پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه نوێیه‌ی ناو یه‌كێتی ناگونجێت به‌دڵنیاییه‌وه مافی ئه‌ندامان و كادیرانی خۆمانه سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێرن ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌ی ئێستاش هه‌ڵبژێردراوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆمانن بۆیه هه‌ر لایه‌نێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات یا نا هیچ له بابه‌ته‌كه بۆ ئێمه ناگۆڕێت، كاتێك كۆبونه‌وه ده‌كرێت ئه‌وان ئازادن له‌كام گروپ ئه‌ندامه‌كانیان دیاری ده‌كه‌ن و كێ سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌یان ده‌كات وه نوێنه‌رایه‌تی كام گروپیان ده‌كات وه ئێمه‌ش ئازادین له‌دیاریكردنی ئه‌ندامانی شانده‌كه‌مان و سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه ته‌نها یه‌كتر له شانده‌كه و سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه."
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری كۆنه‌بونه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان وتی" هۆكاره‌كان جیاوازن، جاری یه‌كه‌م هۆكارێكی ته‌كنیكی ڕوویدا به ئاسایی وه‌رگیرا كه كۆبونه‌وه نه‌كرا، به‌ڵام هۆكاری دووه‌م، زیاتر په‌یوه‌ندی به لێدوانه‌كانی "هێمن هه‌ورامی"یه‌وه هه‌بوو كه پاش كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له(سۆران عومه‌ر) چه‌ند لێدوانێكی دا، پڕۆسه‌كه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یویست به‌ڕێوه‌چوو، كێشه‌ك له‌وه‌دا هاته ئاراوه كه پاش كۆبونه‌وه‌كه لێدوانی زۆر خراپ هاته ئاراوه وه به‌تایبه‌ت كه هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ تێكدانی نێوانی لایه‌نه سیاسیه‌كان كه باسی له‌قۆناغێكی پێشووی ده‌كرد وه زۆر قسه‌ی تر كه شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو له‌و شوێنه‌دا بكرێت ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و نه‌چێت بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی."
وتیشی:" به‌ڕاستی دیار نییه نازانین ئاڕاسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و چی ده‌چێت به‌ڵام ئه‌وه له كۆبونه‌وه‌ی پێرێی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی تاوتوێمان كرد به‌و جۆره سه‌یری بابه‌ته‌كه‌مان كرد كه چاره‌نوسی كوردستان به په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌وه"، ده‌شڵێت" تا ئێستا كه‌س په‌یوه‌ندی پێوه‌نه‌كردوین، جاری دووه‌میش كه كۆبونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه هه‌ر پارتی خۆیان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردبووین، پێم وایه ڕه‌نگه ئێمه په‌یوه‌ندییان پێوه نه‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌وان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین ئه‌گه‌ر به‌گونجاومان زانی وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه و كۆده‌بینه‌وه ئه‌گه‌ر به‌گونجاویشمان نه‌زانی به‌دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامیان ناده‌ینه‌وه."
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد كه" دوو كۆبونه‌وه‌ی ڕابردوو هیچ لایه‌كمان مه‌رجمان نه‌بوو، بۆ كۆبونه‌وه‌ی داهاتووش باسمان له‌وه نه‌كردووه به‌ڵام ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌م په‌یوه‌ندییه‌ی خۆماندا بكه‌ین ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌م چه‌قبه‌ستووییه ڕزگاری بێت پێویستمان به پێداچونه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وام بین."
AM:10:54:12/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت