كازمی بڕیاریدا خۆی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌ڕێوه‌ببات
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد و ژماره‌یه‌ك وه‌زیری راسپارد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه هێشتا وه‌زیره‌كانیان متمانه‌یان پێ نه‌به‌خشراوه.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاری داوه كه خۆی به وه‌كاله‌ت ببێته وه‌زیری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زیری هه‌بێت.
به‌پێی بڕیاره‌كانی كازمی، عه‌دنان درجال، وه‌زیری وه‌رزش و لاوان به وه‌كاله‌ت ببێته وه‌زیری رۆشنبیری و ناسر حه‌سه‌ن وه‌زیری گواستنه‌وه به وه‌كاله‌ت ببێته وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران و نه‌بیل كازم وه‌زیری خوێندنی باڵا، به‌وه‌كاله‌ت ببێته وه‌زیری داد.
له بریاره‌كاندا هاتووه كه عه‌لی حه‌یده‌ر عه‌بدولئه‌میر وه‌زیری دارایی به وه‌كاله‌ت وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌ڕێوه ببات و عه‌لی حه‌مید مخلف وه‌زیری په‌روه‌رده به وه‌كاله‌ت وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌ڕێوه‌ببات.
AM:10:29:12/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 3420
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت