وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌ڕواته‌وه بۆ به‌غدا
وێستگه نیوزـ
نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشكرایكرد كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا، ئه‌گه‌ر كات گونجاو بوو، وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه و گه‌شبینیی خۆشی راگه‌یاند بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ.
فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەر لە دەستبەکاربوونی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوو لیژنە لە نێوان حکوومەتی ھەرێم و بەغدا پێک ھاتوون و خەریکی وردەکارین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و نزیکن لەوەی بگەنە ئەنجامێک لەبارەی گرفتەکانەوە."
وتیشی: "ئێمە گەشبینین بگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، چونکە ئێمە باوەڕمان بە مافە دەستوری و یاساییەکانی خەڵکی کوردستان ھەیە و بڕیارە هه‌فته‌ی داهاتوو جارێکی دیکە شاندی دانوستانکاری ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە، ئەگەر کات گونجاو بوو."
لەبارەی ھەڵوێستی سەرۆک وەزیریانی عیراقەوە، فارس عیسا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەگەر لیژنە ھاوبەشەکان بگەنە ڕێککەوتن باوەڕ ناکەم مستەفا کازمی لاریی ھەبێت لەسەر ڕێککەوتنی نێوانمان، چونکە لەو بارەیەوە لێکتێگەیشتن ھەیە."
PM:10:03:11/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت