نوێترین زانیاری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مه‌لا كرێكار له ئیتاڵیا
مەلا کرێکار و پارێزەرە نەرویجییەکەی
وێستگه نیوز ـ
برایه‌كی مه‌لا كرێكار، رایده‌گه‌یه‌نێت، به پێی نوێترین زانیاری‌یان ته‌ندروستی مه‌لا كرێكار باشه و 3ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ دادگای ئیتاڵیا سه‌یری كه‌یسه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
خالید ره‌نجده‌ر، برای مه‌لا كرێكار، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئایاری 2020، پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکار لە ئیتاڵیاوە تەلەفۆنی کردووە بۆ برینیار مێلینگ، پارێزەرکەی لە نەرویج، پێی راگەیاندووە کە رۆژی 3ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، دادگای شاری بۆڵزانۆی ئیتالیا سەیری کەیسەکەی کرێکار دەکاتەوه".
وتیشی: "تەنها یەک رۆژ دانراوە بۆ سەیری کردنەوەی کەیسەکەی، ئەگەر بە بەڵگە دەنگییەکانیشدا بچنەوە دەبێ رۆژێکی تر گوێیان لێ بگرنەوە".
خالید رەنجدەر، لە بارەی تەندروستی براکەیەوە وتی: "پارێزەرە ئیتالییەکەی وتوویەتی کە بە پێی سیستەمی زیندانی رێبیبیکا لە رۆما قەشە سەردانی زیندانییەکان دەکات، بۆیە قەشەیەک بە پارێزەرەکەی مامۆستای وتووە کە بێنیوویەتی و تەندروستی باشە، بەڵام دانیشتنیان پێکەوە نەکردووە".
مەلا کرێکار لە 15ی ته‌مموزی 2019، له لایه‌ن پۆلیسی نه‌رویجه‌وه بە تۆمەتی دروستکردنی رێکخراوێک بەناوی "ڕەوتی شاخ" کە گوایە درێژکراوەی ئەنسارولئیسلامە دەستگیر کرا، له هه‌مان رۆژدا دادگای ئیتاڵیا سزای 12 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند و له 26ی ئازاری ئه‌مساڵ، دادگای نه‌رویجی مه‌لا كرێكاری راده‌ستی ئیتاڵیا كرد.
هــ. ر
PM:02:45:11/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 9968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت