شاره‌وانی: هاوڵاتیان ناچارنین جه‌ژنانه‌ بده‌ن به‌و كارمه‌ندانه‌ی خۆڵی ماڵان كۆده‌كه‌نه‌وه‌

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
شارەوانی پێنجی هەولێر رایدەگەیەنێت، هاوڵاتیان ناچار نین جەژنانە بدەن بەو كارمەندانەی خۆڵی ماڵەکان کۆدەکەنەوە و ئەوە كارێكی خۆ ئارەزومەندانەیە نەك ناچاری.


شارەوانییەکە لەو بارەوە راگەیاندراوێكی بڵاوكردوەتەوە و تیایدا داوا لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی بوونی هەركێشەیەك پەیوەندییان پێوە بكەن بەتایبەت لەسەر پرسی داواكردنی جەژنانە لەلایەن كارمەندانی پاككەرەوە.

دەشڵێت: "پێدانی جەژنانە بە كارمەندەكان ئارەزومەندانەیە و ناچاری نیە، هەر كارمەندێك كاری نەشیاو بكات لە بابەتی نووسینی شت لەسەر دەرگای ماڵان یان زۆریكردن لە ماڵان بۆ پێدانی جەژنانە رووبەرووی لێپێچینەوە دەبێتەوە".

هــ. ر


PM:02:19:11/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 2008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو