هه‌زار و 823 كه‌س له پارێزگای سنه تووشی كۆرۆنا بوون
وێستگه نیوز ـ
له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه و ته‌نها له پارێزگای سنه هه‌زار و 823 كه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
فه‌رزین ره‌زاعی، سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی پارێزگای سنه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایگه‌یاند: تا ئێستا هه‌زار و 823 كه‌س له‌و پارێزگایه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 133 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ك 994 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی پارێزگای سنه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له‌شاری سه‌قز 35 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌و شاره له پله‌ی یه‌كه‌م دێت و پاشانیش شاری سنه به 28 كه‌س له پله‌ی دووه‌مدا دێت.
هــ. ر
AM:10:04:11/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 2084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت