عەلی باپیر: پارتی زیانێکی گەورەی بە سومعەی خۆی و پەرلەمانیش گەیاند
وێستگه نیوزـ
دوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبەندی په‌رله‌مانی له په‌رله‌مانتارێكی حزبه‌كه‌ی، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، پارتی زیانێکی گه‌وره‌ی به سومعه‌ی په‌رله‌مان و قه‌واره سیاسییه‌كه و خودی خۆیشی گه‌یاند و درزێكی سیاسیی گه‌وره‌ی په‌یداكرد.
ئەمڕۆپێنشه‌ممه 7ی ئایاری 2020، پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵگرتنی پارێزبەندیی لەسەر چوار ئەندامی پەرلەمان و خوێندنەوەی دووه‌م بۆ پێشنیازه بڕیاری پێشكه‌شكردنی پڕۆژە‌یاسا کۆبووەوە و بە دەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندیی لەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵ هەڵگیرا و ئەوەش کاردانەوەی چەند فراکسیۆنێکی لێکەوتەوە.
دوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سۆران عه‌مه‌ر، عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكره‌وه و رایگه‌یاند "كۆمه‌ڵ له‌ژێر زه‌خت و فشاردا ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێسته مه‌بده‌ئییه‌كانی نابێت و بەو هەوڵەشی، پارتی زیانێکی گه‌وره‌ی به سومعه‌ی په‌رله‌مان و قه‌واره سیاسییه‌كه و خودی خۆیشی گه‌یاند و درزێكی سیاسیی گه‌وره‌ی په‌یداكرد.
وتیشی: "هیوادارم هیچ كه‌س گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كات كه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ژێر زه‌خت و فشاردا ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێسته مه‌بده‌ئییه‌كانی ببێت و هاوکات، هیچ كات لاریمان نه‌بووه له ئاماده‌بوون له‌به‌رده‌م دادگادا گرنگ ئه‌وه‌یه دادگاییه‌كی دادگه‌رانه‌و بێ غه‌ره‌ز بكرێ."
دەقی راگەیەندراوەکەی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی:
یەکەم، له‌لای هه‌مووان ئاشكرایه هه‌رێمی كوردستان‌و عێڕاقیش به‌بارودۆخێكی زۆر هه‌ستیارو دژوار‌دا ڕه‌ت ده‌بن، كه پێویستیمان به هه‌رچی زیاتر پاراستنی ته‌بایی‌و یه‌كڕیزیی هه‌یه‌و، گرێدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌دا كه خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر چاوه‌ڕێ‌ی چاره‌سه‌ركرانی گرفت‌و كێشه‌كانی گوزه‌رانیان ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی لابردنی پارێزبه‌ندیی (حصانه) له‌سه‌ر چه‌ند په‌رله‌مانتارێك شتێكی سه‌یرو نالۆژیكییه!
دووەم، بێگومان هیچ كه‌س نكووڵیی له‌جێ‌به‌جێ‌كردنی یاسا ناكات‌و ئێمه‌ش گرفتاری پێشێلكرانی یاساین، به‌ڵام یاسا نابێ به بانێكه‌و دوو هه‌وا پیاده‌بكرێ‌و وه‌ك لاستیك به‌كه‌یفی خۆت به‌ره‌ولای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانتی بكێشێ‌و، ئه‌گه‌ر زانیت قازانجته په‌نای بۆ به‌ری‌و، ئه‌گه‌ر زانیشت بۆت باش نیه پێشێلی بكه‌ی!
سێیەم، ئێمه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ لابردنی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاران نه‌بووین‌و نابین، مادام به‌هۆی ڕه‌خنه‌گرتن‌و قسكه‌كردنه‌وه بێ، چونكه ئه‌وه مانای بێده‌نگ كردنی په‌رله‌مانتارانه‌و په‌كخستنی گرنگترین كاروچالاكییانه كه ڕه‌خنه گرتن‌و چاودێریی كردنی حكوومه‌ت‌و دام‌و ده‌زگاكانه.
چوارەم، لێره‌وه‌ش زۆر سوپاس‌و ده‌ستخۆشیی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه هاوده‌نگه‌كانیش ده‌كه‌م، كه كه ئاماده‌نه‌بوون مل بده‌ن بۆ ئه‌و هه‌وڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه پێموایه زیانێكی گه‌وره‌ی به‌سومعه‌ی په‌رله‌مان‌و قه‌واره سیاسییه‌كه‌مان‌و خودی خۆیشی گه‌یاندو، درزێكی سیاسیی گه‌وره‌ی په‌یداكرد.
پێنجەم، جێی سه‌رسوڕمانیشه كه پارتی دوێنێ گوێ‌ی به‌داواكاریی حه‌وت فراكسیۆنی جۆراوجۆری په‌رله‌مان نه‌دا، بۆ چاوپێداگێڕانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵ‌و هه‌نگاوه‌ی، ئایا ئه‌و لایه‌نه‌ی له‌هه‌موو كه‌س‌و لایه‌نێك "به‌حه‌ق یان ناحه‌ق” له‌م وڵاته‌دا زیاتر به‌هره‌مه‌نده نه‌ده‌بوو به‌ته‌نگ پاراستنی ته‌بایی‌و یه‌كڕیزییه‌وه‌بێ؟!
شەشەم، هیواداریشم هیچ كه‌س گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كات كه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ژێر زه‌خت‌و فشاردا ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێسته مه‌بده‌ئییه‌كانی بێت، به‌تایبه‌ت وه‌ده‌نگ هاتن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی‌و به‌رگریی له‌چینی هه‌ژارو نه‌دار.
حەوتەم، کاك سۆران عومه‌ریش كادیرێكی دڵسۆز‌و كارای كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌و، هیچ كات لاریی نه‌بووه له ئاماده‌بوون له‌به‌رده‌م دادگادا گرنگ ئه‌وه‌یه دادگاییه‌كی دادگه‌رانه‌و بێ غه‌ره‌ز بكرێ.
PM:08:36:07/05/2020
ئه‌م بابه‌ته 4844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت